به‌رنامه‌ی خوێندن له‌ قوتابخانه‌ی (فێنک)ی ئه‌هلی...
2011-08-10
بة پێ ى فه‌رمانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌ريَمی كوردستان ژماره‌ ( 12756 ) له‌ 17/8/2010 مۆڵه‌ت درا به‌ كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌ى ( فيَنك ) ى بنه‌رِه‌تى ئه‌هلى ......





به‌رنامه‌ی خوێندن له‌ قوتابخانه‌ی (فێنک)ی ئه‌هلی

بة پێ ى فه‌رمانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ ( 12756 ) له‌ 17/8/2010 مۆڵه‌ت درا به‌ كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌ى ( فێنك ) ى بنه‌رِه‌تى ئه‌هلى  .                          

 له‌م قوتابخانه‌يه‌ ده‌ست به‌ خوێندن كرا  له‌ ساڵى    2010  -  2011 به‌ په‌يره‌وكردنى سيسته‌مى نوێ ى په‌روه‌رده‌يى  له‌سه‌ر ئاستێكى به‌رز تاكو به‌ ته‌واوه‌تى سيسته‌مه‌كه‌ جێ به‌ جێ بكرێ , چونكه‌ سيسته‌مى خوێندن له‌ كوردستان پاش گۆرينی به‌ره‌و پێش چوونی به‌ خۆوه‌ ديوه‌ ,وه‌ شێوازى ووتنه‌وه‌ى وانه‌وبابه‌تةكان گۆرِانكارى ته‌واوى به‌سه‌ر هاتووه‌ ,به‌ڵام له‌ قوتابخانه‌كانی تر تاكو ئێستا  ئةه‌م سيسته‌مه‌ به‌ ته‌واوى جێ به‌ جێ نه‌كراوه‌  له‌به‌ر زۆری قوتابی له‌ناو پۆل  دووه‌مين ئاماده‌ نه‌كردنی  زمينه‌يه‌كی رێك  و پێداويستی پێويست  و سێ يه‌م كه‌می بينای قوتابخانه‌كان و  ئاماده‌ نه‌كردنی مامۆستايان  وه‌كو پێويست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌  بۆته‌ هۆى دواكه‌وتنى قوتابى له‌ وانه‌كان.به‌ڵام ئه‌م سيسته‌مه‌ زياتر پێش كه‌وتووه‌ له‌ قوتابخانه‌ى ( فێنك)و ئه‌نجامه‌كانى  به‌دى ده‌كرێت وه‌ هه‌موو خاڵه‌كانى سيسته‌مى نوێ ى په‌روه‌رده‌يى ڕه‌چاو ده‌كرێت . مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌يه‌ قوتابى فێرى  ئه‌و شتانه‌  بكه‌ين كه‌ له‌ ژيانى ڕۆژانه‌ى دا پێويستی پێ  ده‌بێ و سوودی لێ وه‌رده‌گرێت , قوتابى فێرى په‌روه‌رده‌ى ئيسلامى  ,زانست , زمان , ره‌وشت به‌رزى ,باوه‌ر به‌ خۆبوون ده‌كه‌ين ,هه‌روه‌ها  په‌يڕه‌وى هه‌ندێك پرۆگرام ده‌كرێت  ده‌توانم بڵێم له‌  هيچ  قوتابخانه‌كانی  تر  ده‌سته‌بر ناكرێ ئه‌م پڕۆگرامانه‌ش  ئه‌مانه‌ن :-

1- بايه‌خدانێكی زۆر به‌ ئايينی ئيسلامی پيرۆز .

2-گفتوگۆى ئينگليزى .(English  dialogue)

3-گفتوگۆى عه‌ره‌بى .(  Arabic  dialogue )

4-وانه‌ى كۆمپيوتــه‌ر.(Computer  Lesson )

5-وانه‌ى ورشه‌ ( ده‌زگا ) بۆ قوتابيه‌ كوڕه‌كان . ( boy’s hand work shop lesson )

6-وانه‌ى ماڵدارى بۆ قوتابيه‌ كچه‌كان .(girl’s  home lesson )

7-گه‌شتى زانستى تاكو ووڵاتانى ده‌ره‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه‌.(Science trips to foreign countries)

 8-چاودێرى كردنى قوتابى له‌ سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتى له‌قوتابخانه‌ و به‌دواداچوونى له‌ ده‌ره‌وه‌ى .


  

 

دڵخوازی بکه
ڕێژه ی دیتن :2204
Bookmark It
ADD TO DEL.ICIO.US
ADD TO FaceBook


 

به‌شی ئه‌نجامه‌کان

ژماره‌ی قوتابی
وشه‌ی نهێنی
 
Home      | About       | News      | Album      | Contact   © 2011 Fenik School. All rights reserved
Fenik School Facebook