مامۆستایانی به‌ڕێز
2011-11-19

داواكارین له‌ به‌ڕێزتان بابه‌ندبن به‌ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌روه‌رده‌ به‌ ته‌واوی و جێ به‌جێ كردنی گشت ڕێنماییه‌كانی قوتابخانه‌ی ( فێنك)





 

رێزو سڵاو

داواكارین له‌ به‌ڕێزتان بابه‌ندبن به‌ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌روه‌رده‌ به‌ ته‌واوی و جێبه‌جێكردنی گشت ڕێنماییه‌كانی قوتابخانه‌ی( فێنك) و بابه‌ند بن به‌م خاڵانه‌ كه‌له‌ به‌رژه‌وه‌ندی قوتابخانه‌ و قوتابییه‌ ..

 

1- رێز گرتن له‌ قوتابخانه‌ و كاتی هاتن و چوونه‌ ژووره‌وه‌ی بۆل  و گوتنه‌وه‌ی وانه‌كانی به‌ته‌واوی بێكه‌م ته‌رخه‌می و وبتوانێت هێمنی له‌ بۆل دابین بكه‌یت، و نابێت لێدان و جنێو دان و سوكایه‌تی به‌ قوتابی بكرێت  و به‌رده‌وام رۆژانه‌ به‌ نوسراو ئاگاداری به‌رێوه‌به‌ر بكرێت له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی قوتابی خراب  باش ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری ته‌واوی  كردبێت تاكو لێژنه‌ی قوتابخانه‌ چاره‌سه‌ریبكات یان له‌ ڕێگای ئامۆژگاری كردن یان له‌ رێگای كه‌سوكاری.

2- نابێت له‌ قوتابی قبوڵ بكرێت گوێڕایه‌ل نه‌بێت یان هێمن نه‌بێت یان باكو خاوێن نه‌بێت  یان جل و به‌رگی قوتابخانه‌ی له‌به‌ر نه‌بێت و یان نینۆك یان برچی هاتبێت یان كه‌ل و به‌لی قوتابخانه‌ی لانه‌بێت و یان كه‌ل و به‌لی قه‌ده‌غه‌ كراوی لابێت  یان ده‌ست گه‌مه‌ و ده‌م گه‌مه‌ بكات یان باسی سیاسه‌ت بكات.

3- نابێت بێكار مامۆستا له‌م جێگایانه‌ دابنیشێت  ( ژووری مامۆستا دلێر ، ژووری مامۆستا سخریا ژوری مامۆستا ابراهیم ، ژووری خزمه‌تگوزاری، ژووری ژمێریاری، ژووری كۆمبیوته‌ر ) چونكه‌ ژووری تایبه‌ت هه‌یه‌ بۆمامۆستایان بۆبششودانیان .

۴- نابێت هیچ كه‌س باسی سیاسه‌ت بكات وته‌قه‌بول بكه‌یت قوتابی باسی سیاسه‌ت بكات به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك .

5- به‌رده‌وام متابعه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی قوتابی خراب بكات تاكو چاك ده‌بێت و وانه‌كه‌یت قوتابی باش ببێته‌ هاوڕێی قوتابی خراب به‌ڵكو هه‌وڵبده‌ گشتیان چاك بكه‌یت.

۶-  له‌گه‌ڵ زه‌نگ لێدان له ژوور بێت و كات به‌فیڕۆنه‌چێت و دانانی كورسی و مێز له‌ بۆل قه‌ده‌غه‌یه‌ و به‌كارهێنانی مۆبایل یان گاڵته‌ و ده‌ست گه‌مه‌ له‌گه‌ڵ قوتابی به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌ .

۷- رێگا بده‌ بۆقوتابی بۆنوێژ كردن به‌ڵام بۆلی( یه‌كه‌م ، دووه‌م ، سێیه‌م ) ته‌نها له‌ بۆل ده‌توانێت  بۆكاری بێویست ده‌ربچێت و ئه‌وه‌یتر ته‌نها  حاله‌تی بێویست ئه‌گینا  قه‌ده‌غه‌یه‌ ده‌رچوونییان ده‌ركردنی له‌ بۆل یان مامۆستا بۆل به‌ جێبهێڵێ ئیهانه‌یه‌ بۆمامۆستاو قوتابخانه‌ .

۸- داوای مافی خۆت بكه‌ له‌ مووچه‌كانت  ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ كراوه‌ یان خوراوه‌ .

۹-  گشت  شت به‌ نوسراو بێت به‌ فه‌رمی، هه‌وڵبده‌ن كچ و كوڕبه‌ هیچ شێوه‌یه‌ك تێكه‌ڵ نه‌بن .

۱۰- نابێت له‌ بێش قوتابیان كه‌سوكاری قوتابی گله‌یی كردن هه‌بێت له‌ ئیدراه‌ یان له‌هه‌ر جێگایه‌ك .

۱۱-   نهێنی قوتابخانه‌ و خوشك و برایه‌تی ببارێزرێ.

۱۲-  مافی قوتابی باش بارێزراو بێت و فه‌رق و جیاوازی له‌ نێو قوتابیان نه‌كرێت مافی كه‌س نه‌خورێت و ناڕه‌زایی قوتابی قبوڵ بكه‌ و لێی بكۆڵه‌وه‌.

۱۳-  به‌یوه‌نده‌ى ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوتابی نابێت هه‌بێت به‌ڵكو له‌ڕێگای به‌رێوه‌به‌ر ده‌بێت .

۱۴- به‌رده‌وام چه‌ند خوله‌کێک ئامۆژگاری هه‌بێت له‌ بۆل له‌گه‌ل قوتابی و باك و خاوێنی بۆل هه‌بێت ڕێكخستنی بۆل هه‌بێت و هێمنی ببارێزرێت ئینجا وانه‌كه‌ ده‌ست بێ بكات و وه‌سائلی به‌روه‌رده‌ زۆره‌ بۆهێمنی بۆل یان رێك و بێك كردنی قوتابی و حیكمه‌ت له‌وه‌یه‌ بێ سزادان چاك بكرێت .

 

له‌گه‌ڵ ڕێزمان بۆ به‌ڕێزتان


  

 

دڵخوازی بکه
ڕێژه ی دیتن :385
Bookmark It
ADD TO DEL.ICIO.US
ADD TO FaceBook


 

به‌شی ئه‌نجامه‌کان

ژماره‌ی قوتابی
وشه‌ی نهێنی
 
Home      | About       | News      | Album      | Contact   © 2011 Fenik School. All rights reserved
Fenik School Facebook