کۆبونەوەی کەسوکاری قوتابیان
2012-12-05
کۆمەڵگاکەمان هەڵدەستێت بە ئەنجام دانى کۆبونەوەیەکى فراوان لەگەڵ کەسوکارى قوتابیان





هەموومان دەبێت نیشتیمانمان خۆش بوێت بیپارێزین
کۆمەڵگەکەمان پابەندە بەگشت ڕێنماییەکانى حکومەوت و وەزارەتى پەروەردە

 


کەسوکارى قوتابیە خۆشەویستەکان
ڕێز و سڵاومان
کۆمەڵگاکەمان هەڵدەستێت بە ئەنجام دانى کۆبونەوەیەکى فراوان لەگەڵ کەسوکارى قوتابیان بۆ ئەوەى لە نزیکەوە ئاگادارى یەکتر بین و گۆڕینەوەى بیروڕا لەگەڵ بەڕێزتان بۆ چارەسەرکردنى هەر کێشەیەک ئەگەر هەبێت بۆ پێشخستنى پرۆسەى پەروەردەو زانست لە کۆمەڵگەکەمان بەم شێوەى خوارەوە:
هەینى ٧/١٢/٢٠١٢ لە پۆلى یەکەم تاکو شەشەمى بنەڕەتى لەگەڵ باخچەى ساوایان
شەممە ٨/١٢/٢٠١٢ لە پۆلى حەفتەم تاکو دوانزەى زانستى و وێژەیى
لە کۆبونەوەکەدا کۆدى نهێنى قوتابیان لە ئینتەرنێت لەگەڵ نمرەکانى نیوەى وەرزى یەکەم کە لەسەر (٢٠) نمرەیە دابەش دەکرێت و کۆدەکە بە کەسوکارى قوتابی دەدرێت لەبەر نهێنیەکە.
 داوا لەکەسوکارى قوتابیان دەکەین کە قوتابیەکە لەگەڵ خۆیان نەهێنن.
هیوادارین کە باوک و دایکى قوتابیە خۆشەویستەکان ئامادەبن و ڕاى خۆیان دەربڕن دەربارەى پرۆسەى پەروەردە و زانست لە قوتابخانە و پێشنیاریان بۆ پێشخستنیان, تاکو پێکەوە هەموومان خزمەتى قوتابیە خۆشەویستەکان بکەین بە خوڕەوشتێکى بەرز و ئاستێکى بەرز.
تێبینى:- هەموو کۆبوونەوەکان لە کاتژمێر (٢) ى پاش نیوەڕۆ دەبێت.
- تکایە بۆچونى خۆت بنووسە لەسەر ئەم خاڵانە:
١- خاوەن پرۆژە
٢- بەڕێوەبەرى گشتى قوتابخانە
٣- بەڕێوەبەرى بنەڕەتى لە پۆلى (١ تا ٦)
٤- بەڕێوەبەرى ناوەندەى و ئامادەیى لە پۆلى (٧ تا ١٢)
٥-بەڕێوەبەر و مامۆستایانى باخچەى ساوایان
٦- ژمێریارى
٧- هاتووچۆ
٨- فرۆشگا (حانوت)
٩- پاک و خاوێنى قوتابخانە
١٠- مامۆستاکان
١١- خزمەتگوزارى
١٢- هەر تێبینیەکى تر



                                                                                         کارگێڕى قوتابخانە                        


  

 

دڵخوازی بکه
ڕێژه ی دیتن :142
Bookmark It
ADD TO DEL.ICIO.US
ADD TO FaceBook


 

به‌شی ئه‌نجامه‌کان

ژماره‌ی قوتابی
وشه‌ی نهێنی
 
Home      | About       | News      | Album      | Contact   © 2011 Fenik School. All rights reserved
Fenik School Facebook